دیمەنی وەرزی بەھار بکێشە
دیمەنی وەرزی بەھار بکێشە
ڕوژێک لە ڕۆژان مامۆستایەکی ھونەر دەڵێت:
داوام کرد لە خوێندکارانی یەکێک لە پۆلەکانی قۆناغی بنەڕەتی وێنەی ( وەرزی بەھار ) بکێشن.
یەکێک لە خوێندکارە کچەکان وێنەی ( قورئانی پیرۆزی ) کێشابوو و منیش سەرسام بووم بەم کارەی!!
وتم: وێنەی وەرزی بەھار بکێشە نەک قورئان بۆ تێناگەیت!!!
وەڵامی خوێندکارەکە توشی شۆکی کردم وەک ئەوە وابێت لە بەرزاییەک فڕێم بدەنە خوارەوە؟!
وتی : قورئان بەھاری دڵمە ، دایکم بەم شێوەیە فێری کردووم.
پەند و ئامۆژگاری :
- ئەمە چ پەروەردەیەکە.
- چ خۆشەویستیەکە بۆ پەیامی خوای گەورە.
- بەڵێ ئەزیزان و خۆشەویستانم
خالیدی کوڕی وەلید بە چاوێکی پڕ فرمێسک قورئانەکەی گرت بەدەستەوە و وتی: جیھاد ئێمەی سەقاڵ کرد وکەمێک لە تۆ دورکەوتینەوە.
چەند جوانە ئەم عوزھێنانەوە.
|